خوێندراوەتەوە: (1.2K)

جارێكی دیكە دادگای دوبز لە باشووری كەركووك دادگایی محەمەد ئەمین جووتیارە كوردەكەی گوندی شناغەی بە هۆكاری ئامادەنەبوونی كەسی سكاڵاكار بۆ مانگی داهاتوو دواخست. لەوبارەوە محەمەد ئەمین جوتیارە كوردەكەی گوندی شناغە بە ی ڕاگەیاند: لەسەر سكاڵای ئەو سەربازە بانگهێشتی دادگا كراوین كە ویستی بە ملپێچەكەم بمخنكێنێت، بەڵام ماوەی حەوت مانگە ئەمە پێنجەم دانیشتنی دادگایە سكاڵاكار ئامادەی بەردەم دادوەر نابێت. ئەو وتیشی: هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەو ئاگاداركردنەوەیە بگەیەننە دەستی سكاڵاكار تا ئامادەی دادگا بێت، هەر بۆیە دادوەر هەموو كاتێك دادگایەكە دوا دەخات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 134 📊 Click Here