به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ بارانبارین له‌ناوچه جیاجیاكان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له‌ناوچه سنوریه‌كان هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان به‌گشتی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت هه‌روه‌ها نمه باران و بارانی مامناوه‌ند به‌پچڕپچڕی له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت، له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان و ناوچه سنورییه‌كان، پله‌كانی گه‌رما به‌نزیكه‌ی 1-2 پله نزمتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ڕاشیگه‌یاندوه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له زۆربه‌ی ناوچه‌كان، هه‌روه‌ها له ناوچه سنوریه‌كان به‌فر بارین ده‌بێت، پێشبینیده‌كرێت كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله له‌كاته‌كانی شه‌ودا كۆتایی بێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 13 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 13 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 14 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 14 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 15 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 13 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 8 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : 13 پله‌ی سیلیزی
ئامێدی: 10 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 15 پله‌ی سیلیزی
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
