کەشناسیی هەرێم یەكەم ڕاپۆرتی ئەمساڵی سەبارەت بەبارانبارین و كەشی زستانە بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، بارانبارینەكە سەرتاسەری دەبێت و بەتەواوی كەشی زستانە دەستپێدەكات.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا بە وردی پێشبینی بۆ بڕی بارانبارینی پێشبینیکراوی لەڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند،” لەسنوری هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجەو کەرکووک باران دەبارێت”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە “شەوی شەممە 14ـی ئەم مانگە تاوەکو ڕۆژی دوشەممە 17-11-2005 ئاسمانی هەرێمی کوردستان ناسەقامگیر دەبێت و بارانبارین تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوەو هۆشداریش دەدات و دەڵێت، لەم شەپۆلەدا پلەی گەرما نزیکەی 10 پلەی سیلیزی دادەبەزێت و بەتەواوی كەشو هەوا سارد دەبێت”.
کەشناسیی پێشبینی کردوە، لەو شەپۆلە چاوەڕوانکراوەی بارانبارین ڕێژەی باران لەناوچەکانی باشوری کوردستان بەمشێوەیە بێت:
– پارێزگای هەولێر: سەنتەری شار 25 بۆ 30 ملیمەتر و بۆ ناوچە شاخاوییەکان 50 بۆ 55 ملیمەتر باران ببارێت.
– پارێزگای دهۆک: سەنتەری شار 40 بۆ 50 ملیمەتر و بۆ ناوچە شاخاوییەکان 70 بۆ 80 ملیمەتر باران ببارێت.
– پارێزگای سلێمانی: سەنتەری شار 35 بۆ 40 ملیمەتر و بۆ ناوچە شاخاوییەکان 45 بۆ 50 ملیمەتر باران ببارێت.
– پارێزگای کەرکووک: سەنتەری شار 50 بۆ 55 ملیمەتر باران ببارێت.
– ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 60 بۆ 70 ملیمە ترباران ببارێت.
– ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: 50 بۆ 60 ملیمەتر باران ببارێت. “لە قەزای مێرگەسۆر پێشبینی دەکرێ زۆترین بڕی باران ببارێت کە 80 بۆ 90 – ملیمەترە”.
– ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین: 60 بۆ 70 ملیمەتر.
– ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 30 بۆ 40 ملیمەتر.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
