خوێندراوەتەوە: (1.1K)

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوەو دەڵێت، ئەم شەپۆلە كۆتایی هاتوەو شەپۆلێكی دیكە دەستپێدەكات.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند،” ئەمڕۆ دوشەممە 17ی تشرینی دوەمی 2025، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بە (1-2 ) پلەو بەرزترین پلە نزیک دەبێتەوە بەبەراورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2 )”.

ئاماژە بەوەکراوە،” سبەی سێشەممە 18ی تشرینی دوەمی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەل ئەگەری دروستبونی تەم لەکاتەکانی بەیانی زوو بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا، بەرزترین پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بە (1-3 ) پلە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

لەڕاگەیەندراوەكەی كەشناسیشدا هاتوە، لەدوای ئەم شەپۆلە، شەپۆلێكی دیكەی باران بارین بەڕێوەیە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینيكراو:..

هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 214 Today: 2,034 📊 Click Here