شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرایدەكات، لەدوای كاتژمێر 12ی شەوەوە لەهەولێرو كەركوك و سلێمانی و چەمچەماڵ تەمومژێكی چڕ دروست دەبێت و دەڵێت، شۆفێریكردن مەترسیدار دەبێت.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی هۆشداریی بەپەلە دەداتە خەڵکی هەولێرو کەرکوک و چەمچەماڵ و سلێمانی و ڕاپەڕین و سۆران.
جەختیش دەكاتەوە، دوای کاتژمێر 12ـی ئەمشەو تەمومژێکی چڕ دروستدەبێت تاوەکوو کاتژمێر 9ـی بەیانی یەکشەمە 14ـی12ـی2025، بۆیە داوای لەشۆفێران کردوە زۆر پاپەندبن بەڕێنمایەکانی هاتوچۆ بەتایبەت ئەو کەسانەی ڕێگای دەرەوەی شار بەکار دەهێنین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەمشەو زۆر ئاگاداربن، چونکە ئاستی بینین کەمدەبێتەوهو تا پێتان دەکرێت ئەمشەو گەشتی نێوان شارەکانی هەرێم ئەنجام نەدەن.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
