خوێندراوەتەوە: (1.7K)

ئەندامێکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل ڕایدەگەیەنێت، لە زیندان چاوی بە لاهور شێخ جەنگی کەوتوەو سێ پرسیاری لەسەر دۆخی ئێستای لێکردوە.

بورهان ڕەشید گوڵە، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی بە -ی ڕاگەیاند، سەردانی لاهور شێخ جەنگیم کردوە و سێ پرسیارم لێ کردوە، یەکەم ئەوە بوو ئایا براوەتە دەباشان یان قەلاچوالان بۆ لێکۆڵینەوە؟ لەبەرامبەردا لاهور شێخ جەنگی وتویەتی “نەخێر نەبراومەتە دەباشان”.

پرسیاری دوەم ئایا هیچ تیمێکی ئێرانی هاتونەتە لای بۆ لێکۆڵینەوە؟ وەك بورهان ڕەشید گوڵە بۆ وتی “لاهور شێخ جەنگی ڕەتیشیکردوەتەوە چاوی بە هیچ تیمێکی ئیتلاعات کەوتبێت”.

پرسیاری سێیەم ئەوەبووە، ئایا بافڵ تاڵەبانی لە زیندان لە رۆژانی رابردوو سەردانی کردوە و لێکۆلینەوەی لەگەڵ کردوە؟ لاهور شێخ جەنگی وەڵامیداوەتەوە کە “چاوی بە بافڵ تاڵەبانی نەکەوتووە و ئێستا لە زیندان سەرقاڵی کاروباری خۆیەتی و هەموو شتێک باشە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 259 Today: 970 📊 Click Here