لەئامەد، پۆلیس ڕێپێوانێک کە لەلایەن لایەنگرانی پارتی یەکسانیو دیموکراسیی گەلان (DEM)وە ڕێکخرابوو بۆ داواکردنی ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) بەزەبری هێز بڵاوەپێکرد.
ڕێپێوانەکە لەپردی عەلی پینار لەیەنی شەهیر دەستیپێکرد، بەبەشداریی پەرلەمانتارانی پارتەکەو ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەران، کە ئامانج لێی هەڵواسینی پۆستەری ئازادکردنی ئۆجەلان بوو لەسەر بورجی “بن‌و سن” لەناوچەی سور.
دوای بڕینی نزیکەی دوو کیلۆمەتر، پۆلیس ڕێپێوانەکەیان لەشوێنی “دەروازەی ورمێ ڕاگرت‌و ڕێگەیان داخست، داوایانکرد ڕێپێوانەکە کۆتایی پێبهێنرێت، بەڵام بەشداربوان پێداگرییان لەسەر بەردەوامیی ڕێپێوانەکە کرد، کە سەرەنجام گرژیی لێکەوتەوە”.
لەوکاتەدا پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەکارهێناو پەرلەمانتار عەدالەت کایاو چەند کەسێکی دیکەش برینداربون.
لەکۆتاییدا، بەیاننامەیەک بەزمانی بەکوردی خوێندرایەوەو بەشداربوان بڵاویان لێکرد.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.