ئەنجومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابوریی لهکۆبونەوەیدا دوو بڕیاری ده‌ركرد، یەکێک لەبڕیارەکانی لەبەرژەوەندیی کۆمپانیاو بازرگانانی هەرێمی کوردستاندایه.
دوێنێ دوشه‌ممه ئەنجومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابوریی كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامداو تێیدا دوو بڕیاری گرنگى ده‌ركرد.
له‌بڕیارى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى ئابوریى عێراقدا لەبەرژەوەندیی کۆمپانیاو بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان بوو، ئەنجومەنەکە جهختیكردوهتهوه، “سەرجەم کۆمپانیاکانی هەرێم کە لەوەزارەتی پیشەسازیی عێراق مۆڵەتیشیان نییە، لەمەودوا لەیاسای پاراستنی بەرهەم هه‌ر سودمەند دەبن”.
بڕیارى دوەمی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێت، “لەداهاتودا سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لەئامادەکردنی بودجە بەشداردەبن، بۆچون‌و پڕۆژەی تایبەت بەخۆیان دەبێت، تا بتوانن باشترین خزمەتگوزاریی پێشکەش بەهاوڵاتیان بکەن”.
یاسای پاراستنی بەرهەم لەعێراق کە یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2010، ئەم یاسایە جگە لەکارئاسانی زۆر بۆ کاری کۆمپانیاکان، هاوکات پاڵپشتی مادی بەڕێژەیەكی دیاریكراو پێشکەش بەکۆمپانیاکان دەکات کە بەرهەمیان هەیەو هەناردەی دەرەوەی دەکەن، جگەلەوەی باجیش لەسەر هەمان کاڵای هاوردەكراو بۆ عێراق زیاد دەکات.
ئامانجی یاساکە دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاوە بۆ کۆمپانیاکانی ناوخۆ تا بتوانن لەباڕارەکانی عێراقدا کێبڕکێی بەرهەمی هاوردەی وڵاتان بکەن.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.