خوێندراوەتەوە: (1.5K)

لهخۆپیشاندانهكهى ئه‌مڕۆى هه‌ولێر هێرشكرایهسهر تیمى و ته‌واوى كه‌ره‌سته‌ى ڕۆژنامه‌وانییان لێ ده‌سه‌نرێت، په‌یامنێرى ده‌ڵێت، “جوێن‌و سوکایەتیهكى زۆر بەئێمەو ژمارەیەک لەڕۆژنامهنوسانى دیكه‌ش درا”.

پاشا سه‌نگه‌ر په‌یامنێرى ڕایگه‌یاند، “دوای ئەوەی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لەگوندی لاجان ئەنجامدراو ئێمه‌ش وه‌ك تیمى میدیایى چوینه شوێنى ڕوداوه‌كه، لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانه‌وه ھێرشمانكرایهسهر”.

پاشا ده‌ڵێت، “سه‌ربارى هێرشه‌كه‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى کەلوپەلی ڕۆژنامەوانیمان، جوێن‌و سوکایەتیهكى زۆر بەئێمەو ژمارەیەک لەڕۆژنامهنوسانیش كرا، به‌ڵام به‌هه‌ر هه‌وڵێك بوو توانیمان كه‌لوپه‌له ڕۆژنامهوانیهكانمان وه‌ربگرینه‌وه”.

سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ى قوربانیانى خۆپیشاندانهكهش، په‌یامنێرى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “به‌گوێره‌ى زانیارییه به‌ده‌ستهاتوه‌كان، تائێستا 12 كه‌س كوژراو‌و بریندارن”، ده‌شڵێت، “یه‌كێك له‌كوژراوه‌كان شۆفێرێكه كه خه‌ڵكى توركیایه”.

ئه‌وه‌شى وت، “به‌گولـله 9 كه‌س برینداربون‌و سێ كه‌سیش كوژراون جگه له‌شۆفێره توركه‌كه، دوانه‌كه‌ى دیكه‌ش خه‌ڵكى سنورهكهنو كوردن”.

دوای ئەوەی دانیشتوانی گوندی لاجان لەچەند ڕۆژی ڕابردوو گردبوونەوەو داوای دامەزرادنیان دەکرد، دوای وەڵامنەدانەوەیان لەلایەن کۆمپانیای لانازەوە ئەمڕۆ خۆپیشاندان ئه‌نجامدراو گرژیی دروستبوو.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 98 Today: 1,617 📊 Click Here