لهڕونكردنەوەیەكدا بۆ ڕای گشتیی، سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەركوك/گەرمیان سه‌باره‌ت بهڕاوكردنى باڵنده‌یه‌كى ده‌گمه‌ن هاتهدهنگو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه‌و ڕێكارى پێویست دژى ئهوكهسانهى ئه‌وكاره‌یان كردوه ده‌گیرێته‌به‌ر”.
چەند گەنجێک له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كى ڤیدۆییان بڵاوكردوهتهوهو ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، باڵندەیەکی دەگمەنیان ڕاوکردوە لەجۆری (شاهین)ە، كه باڵنده‌یه‌كى ده‌گمه‌نه‌و نرخه‌كه‌ى له‌وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌گاته زیاتر یه‌ك ملیۆن دۆلار.
له‌و ڕوهشهوه سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەركوك/گەرمیان هاتوهتهدهنگو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان كەتیایدا باسی ڕاوكردنی باڵندەیەك كراوە، ئاگاداری هەمولایەك دەكەینەوە كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارانی ئەو ڕوداوە كراوەتەوەو ڕێكاری یاسایی پێویست لەدژیان دەگیرێتەبەر”.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، پارتى سه‌وزى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌و باڵندهیهى ڕاوكراوه، لەکوردستان چەند دانەیەک هەیە کە نرخی هەریەکێکیان بەزیاتر لەملیۆنێک دۆلار مەزەندە دەکرێت”.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، “چەندینجار هەریەک لەوڵاتانی (ئیمارات، سعودییە، ئوردن، قەتەرو چەندین وڵاتی تر، داوایانکردوە کە بێنە کوردستان ئەو باڵندانە بگرن‌و بیبەنە وڵاتەکانیان”.
له‌كۆتاییشدا هاتوه، “ئێمە لەپارتی سەوزی کوردستان‌و ڕێکخراوە ژینگەیەکان، نیگەرانی خۆمان ڕادەگەیهنینو داوا لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکەین، بەزوترینکات ئەوکەسانە دەستگیربکرێن‌و ڕوبەڕوی یاسا بکرێنەوهو سزای یاسایی خۆیان وەرگرن‌و باڵندەکەش بگەڕێندرێتەوە بۆ ناو سروشت‌و ژینگەی خۆی”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.