خوێندراوەتەوە: (1.0K)

هەردی حەسەن ـ

دوێنێ یەکشەممە لەهەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدراو بەشێک لەمامۆستیانیش بەنیگەرانیەوە هەڕەشەی بایکۆتی پڕۆسەی خوێندن دەکەن.

مامۆستا ڕەشید میراودەلی ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی لەقەزای پشدەر بەی وت، “دوای کۆبونەوەی بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قەزای پشدەر بەشێکی زۆر لەمامۆستایان بڕیاریاندا لەمڕۆ دوشەممەوە نەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن تاوه‌کو ڕۆژی 15ی 10ى 2025، ئەوکات بڕیارێکی دیكه دەدرێت، ئه‌وه‌ش بەهۆی بێ موچەییەوە”.

وتیشی، “دوێنێ لەناوەندەکانی خوێندن پەرتوک بەسەر خوێندکاران دابەشکرا، لەسبەینێ ڕۆژی دوشەممەوە لەبەشێکی زۆری خوێندنگه‌کان دەوام هەڵدەپەسێردرێت، ئێمە داواکارین حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق بگاتە ڕێکەوتنی کۆتایی‌و دۆخی بێ موچەیی کۆتایی بێت بۆئەوەی مامۆستایانیش بێ گرفت دەوامی خۆیان بکەنو پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن بەرەو پێشبەرن”.

لەبارەی هەڕەشهو سزادانی ئەو مامۆستایانەی ناگەڕێنەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن، ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەکرد، “پێویستە بەرپرسان ڕەچاوی ئەم دۆخە ناهەموارە بکەن، لەبری سزادان، بەگفتوگۆو کرداریی، گرفتەکان چارەسەربکەن هیچ مامۆستایەک حەزناکات بایکۆت بکات”.

لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین 99 هه‌زارو 909 قوتابی‌و خوێندکار بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن گەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن، زیاتر لەنۆ هەزار مامۆستاش پەیوەندییان بەناوەندەکانی خوێندنەوە کردوه‌تەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 187 Today: 1,257 📊 Click Here