خوێندراوەتەوە: (1.1K)

له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قورس ڕویدا، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منی ئاشكرایده‌كات، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم توانیویانه سێ ئه‌ندامى گروپى تیرۆریستى داعش ده‌ستگیربكه‌ن یه‌كێكیشیان ئه‌میرى لوجستى ئه‌و گروپه تیرۆریسته بوه.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیى له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت بۆ قسهیكردو ئاشكرایكرد، له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه هێزەکانی ئۆپه‌راسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماده‌كارییان كرد بۆ ده‌ستگیركردنى سێ ئه‌ندامى گروپى تیرۆریستى داعش كه یه‌كێكیان پله‌ى ئه‌میرى لۆجستى گروپه‌كه‌ى هه‌یه.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدرا، كاتێك هێزه‌كانى ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستیان بهجوڵهكرد به‌ئامانجى ده‌ستگیركردنى ئه‌و سێ كه‌سه‌ى كه زانیاریی ورد له‌باره‌یانه‌وه كۆكرابوه‌وه، دواى نزیكبونه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌و ماڵه‌ى ئه‌و سێ كه‌سه‌ى تێدابوو، ئه‌و سێ كه‌سه ڕوبه‌ڕوى هێزه ئه‌منیه‌كان بونه‌وه.

سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وت، “ئه‌گه‌رچى زۆر به‌چڕى ڕوبه‌ڕوى هێزه‌كانى ئۆپه‌راسیۆن بونه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو هێزه‌كان لێیان هاتنهدهستو له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا توانییان هه‌رسێ كه‌سه‌كه كه به‌بڕیارى دادوه‌رو پاڵپشت بهزانیاریى وردى هه‌واڵگریى داواكراوبون، ده‌ستگیربكه‌ن”.

له‌درێژه‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه بۆ -ى ئاشكراكرد، “چالاكیه‌كه‌ى هێزه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ر به‌ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم كۆتاییهاتوه‌و سێ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ش گواستراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌و چالاكیهدا ئەندامێکی هێزەکانی ئۆپه‌راسیۆنەکان برینداربوه كه پله‌ى ئه‌فسه‌رى هه‌یه، به‌ڵام مه‌ترسیى له‌سه‌ر ژیانى نییه‌و دۆخى جێگیره”.

ف ـ هـ

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 125 Today: 2,719 📊 Click Here