خوێندراوەتەوە: (4.5K)

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، له چالاكییه‌كدا له‌ناو شاری سلێمانی دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركرد.

له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “دوای نیوه‌ڕۆی 2025/8/5 له‌ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێشوه‌خته و چاودێری ورد و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌شاری سلێمانی، توانیان له‌بۆسه‌یه‌كدا دوو تۆمه‌تباری بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی ( 19 )كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری تلیاك”.
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: “ئامانجی بازرگانه‌كان شاردنه‌وه و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی مادده‌كه بووه له‌ڕێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان”.

راشیگه‌یاند كه “له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌مادده‌ی 25 له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئهقڵییهكان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه لهدۆسیهكانیان به‌رده‌وامه”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,558 📊 Click Here