پهیام
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، درەنگانی شەو لە ئاکامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە باکووری پارێزگای بابل، ئۆتۆمبێلێکی سەر بە حەشدی شەعبی کرایە ئامانج. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، لەو هێرشەدا ئەبو حەسەن فرێجی، بەرپرسی چاودێریکردنی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، لەگەڵ یاوەرەکەی بەناوی حەیدەر غائیب کوژراون. تا ساتەوەختی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان لەبارەی وردەکاریی ڕووداوەکە و پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی کوژرانی ئەو دوو بەرپرسە بڵاونەکردووەتەوە.
