خوێندراوەتەوە: (1.3K)

وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، لیستی موچەی مانگی ئەیلول (مانگى 9)ى ڕەوانەی بەغدا كردوه.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تى هه‌رێم لهڕاگهیهنراوێكدا ئاشكرایكردوه، لیستی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانو موچەخۆرانی هەرێمی لەلایەن تیمێكى تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمه‌وه گه‌یه‌نراوه‌ته به‌غدا.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، لیسته‌كه ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوه.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتریش وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، لیستى موچه‌ى مانگى هه‌شتى ڕاده‌ستى حكومه‌تى عێراق كردوه، به‌ڵام موچه‌خۆران له‌سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه موچه‌ى مانگى حه‌وتیان وهردهگرنو بۆ مانگه‌كانى دواتر نازانرێت‌و هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر چى میكانیزمێكى دیكه ڕێكده‌كه‌ون.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 27 Today: 33 📊 Click Here