خوێندراوەتەوە: (1.7K)

ئەمڕۆ لیژنەى باڵای بینینی مانگ کۆ دەبێتەوە و دواى خۆرئاوابوون بڕیار لەبارەى یەکەم ڕۆژى مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە دەدات. بڕیارە ئەمڕۆ لە شارى هەولێر لیژنەی باڵاى بینینی مانگ کۆ ببنەوە و چاودێریى ئاسمان بکەن بۆ بینینی مانگ، هەورەها هەماهەنگیان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکانى سلێمانى، هەڵەبجە، دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانى، سۆران، زاخۆ، ڕاپەڕین و گەرمیان کردووە، بەمەبەستی چاودێریکردنی وردی ئاسمان. بەپێی ڕێنماییەکانى قوڕئان و سوننەت، ئەگەر ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان مانگ ببینرێت، ئەوا دەبێتە دوایین ڕۆژى مانگى شەعبان و سبەی دەبێتە یەکەم ڕۆژى مانگى پیرۆزی ڕەمەزان، ئەگەر ئەمڕۆش بەڵگەى شەرعی بوونی نەبێت و مانگ نەبینرێت، ئەوا سبەی تەواوکەرى مانگی شەعبان دەبێت و ڕۆژى پێنجشەممە 19ى شوبات دەبێتە یەکەم ڕۆژى مانگى پیرۆزی ڕەمەزان. لاى خۆیەوە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف ڕایگەیاند: هەماهەنگیان لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە هەیە بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان. وتەبێژى وەزارەتی ئەوقاف ڕأشیگەیاند: زۆرجار وەقفی سوننی لە عێراق پرس بە لیژنەى باڵاى بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان دەکات بەوپێیەی ناوچەکانى هەرێم لە ڕووی جوگرافییەوە بەرزترن و دەرفەتی بینینی مانگ زیاترە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 2,122 📊 Click Here