مەسرور بارزانی زانیاری
نوێ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکات، هاوکات لەبارەی
موچەوە دەڵێت،” هیچ
پاساوێک نییە بۆ دواخستنی موچە لەلایەن بەغداوە، چونکە هەرێمی کوردستان هەموو
پابەندییەکانی جێبەجێکردوە.”
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
ئاماژەی بەوەکرد،” دواخستنی ناردنی موچە هیچ پاساوێکی نییە چونکە هەرێمی
کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بۆ دابینکردنی ئەو بەشەی دەکەوێتە سەر هەرێمی
کوردستان جێبەجێ کردوە و هیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی.”
لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیش وتی،” ئێمە لە
گفتوگۆی بەردەوام دەبین و هیوادارم بتوانین حکومەتێک پێکبهێنین لە ئاست متمانەی
خەڵک بێت و بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت “.
سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقیش، مەسرور بارزانی دەڵێت،”
مەرجی ئێمە ئەوە دەبێت ئەجێندانی حکومەت چییە لە جێبەجێکردنی ئەو ماددە
دەستوورییانەی بۆ هەموو عێراق گرنگن بە تایبەت بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ ئێمە
ئەجێندای حکومەتی داهاتوو زۆر زۆر گرنگە “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
