خوێندراوەتەوە: (907)

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی قوباد ئولفەتی و عەلی کەریمی لە بەندیخانەکانی ئیلام و کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی قوباد ئولفەتی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا. قوباد ئولفەتی پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

هەروەها سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی عەلی کەریمی، خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوەش پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 109 Today: 1,963 📊 Click Here