خوێندراوەتەوە: (1.1K)

تۆڕی هاوپەیمانی 19 دەڵێت، ڕواڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بەشاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەی نەوەی نوێ شەرمەزار دەكەن و داواش لەخاچی سوری نێودەوڵەتی و كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعێراق دەكەن بۆ هەواڵپرسینی تەندروستی و مامەڵەی خراپ لەگەڵیدا بەزوترین كات سەردانی بكەن.

تۆڕی هاوپەیمانی 19، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕاگەیاند،” ڕواڵەتەكانی توندوتیژی بەرانبەر بەشاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەی نەوەی نوێ، بەهۆی ڕەخنەگرتنەوە شەرمەزار دەكەین و داوا لەخاچی سووری نێودەوڵەتی و كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعێراق دەكەین بۆ هەواڵپرسینی تەندروستیی و مامەڵەی خراپ لەگەڵیدا بەزوترین كات سەردانی بكەن”.

لەڕاگەیەندراوەكەی تۆڕی 19 دا هاتوە، كە رێبوار عەبدولڕەحمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر لیستی نەوەی نوێ پێی ڕاگەیاندون، لەكاتی ڕاپێچكردنی سەرۆكی نەوەی نوێ بۆ دادگای سلێمانی، هێزێكی چەكداری یەكێتی كە نزیكەی 50 كەس بون، بەشێوازێكی نەشیاو مامەڵەیان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید كردوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی، “بەڵی بەتوندی مامەڵەی لەگەڵ كراوەو ئەشكەنجەیاندا، بەشێوەیەك كە كەلەپچەی لەدەستكرابو و بەكەلەپچەكە ڕاكێشراوەو بەهۆیەوە بریندار بوە”.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا تۆڕەكە جەخت دەكاتەوە، ” لەگەڵ ڕێزگرتنن لەدەسەڵاتی دادگاو دادوەرو هەموو ئەوانەی لەهۆڵی دادگادا ئامادەن، ئەگەر تۆمەتبارێك ڕەفتارێك یان دەربڕینێكی هەبێت وا لێكبدرێتەوە رێزنەگرتنە لە دادگا، رێوشوێنی ئاگاداركردنەوە، یان دەركردن لەهۆڵی دادگا، یان هەر رێوشوێنێكی یاسایی تر هەن بگیرێنەبەر، نەك بەكارهێنانی زەبروزەنگ و ئازاردانی تۆمەتبار”.

تۆڕی 19 لە لایەن كۆمەڵێك رێكخراوو داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دامەزراوە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لەپرەنسیپەكانی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 2,231 📊 Click Here