کۆمسیۆنی فریاگوزاری بوژاندنەوەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، قۆناغی یەكەمی قەرەبوكردنی زیانی كەرەستەكانی ناو ماڵی چەمچەماڵ دەرەوروبەری كۆتایهات و دەڵێت،” لەكۆی هەزارو 302 ماڵی زیانلێكەوتوو هەزار و 268 كەس چەكی بانكیان وەرگرتوە”.
عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری بوژاندنەوەی چەمچەماڵ لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قەرەبوكردنەوەی ماڵان كۆتاییهاتوەو لەیەكشەمەوە بڕیار لەبارەی قەرەبوی ئۆتۆمبێل و شوێنە بازرگانییەكان دەدرێت.
وتیشی،” كاتی دابەشكردنی هاوكاری بۆ ئەوان دیاری دەكرێت، تاكو ئێستا هیچ قەرەبویەكی ئەوان دابەشنەكراوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆی هەزار و 302 ماڵی زیانلێكەوتو، هەزار و 268 كەس چەكی بانكیان وەرگرتوەو 38 كەس نەهاتون و چوار كەسیش قەرەبوەكەیان ڕەتكردوەتەوەو ئەو پارەیان بەكۆمسیۆنەكە بەخشیوەتەوە بۆ خزمەتگوزاری.
ئەوەشی ئاشكراكرد، هەندێكی دیكەش بەهۆكاری جیاجیا نەیانتوانیوە هاوكارییەكە وەربگرن، بۆیە چەكیان بۆ دانراوەو دواتر دەتوانیی هاوكارییەكان وەربگرن.
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری بوژاندنەوەی چەمچەماڵ باسی لەوەشكرد،” تاكو ئێستا 14 ملیارو 500 ملیۆن دینار بۆ قەزای چەمچەمال و دەوروبەری كۆكراوەتەوەو بڕی قەرەبوی ماڵان كە دابەشكراوە بریتی بوە لەملیارێك و 749 ملیۆن دینار”.
ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژی 9ـی ئەم مانگە شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتەوەو بەهۆیەوە لافاو لەچەند ناوچەیەك دروستبوو بوە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج كەس و زیاتر لە دوو هەزارو 600 ماڵیش زیانیان بەركەوت كە زۆربەیان لەچەمچەماڵ و دەروبەری بون.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
