خوێندراوەتەوە: (893)

دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی ناڕەزایەتی لەبارەی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی
سلێمانیی نێودەوڵەتی بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی دەردەبڕێت و دەڵێت، ئەو هەنگاوە
بەبێ ئاگاداری پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی خۆجێی سلێمانی نراوە.

دەستەی داکۆیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” بەگوێرەی نوسراوێکی
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و پاش ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ئیتیحادی، بڕیار
دراوە لەسەر داوای دامەزراوەی سەرۆک جەلال
تاڵەبانی، ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانیی نێودەوڵەتی بگۆڕدرێت بە فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانیی
نێوەدەوڵەتی “.

دەستەکە دەڵێت،” ئەوە قسە هەڵناگرێت سەرەڕای سەرنج و
ڕەخنەی جیاجیا، تاڵەبانی زیاتر لە نیو سەدە
لە تەمەنی خۆی بۆ تێکۆشانی گەلەکەی تەرخانکردوەو یەکێکە لە فیگەرە دیارەکانی کوردستان
و عێراق و تەنانەت ناوچەکەش، بەڵام ئەمە پاساو نییە بۆ ئەوەی ڕێکخراوێکی حیزبی و سەر
بە ماڵباتی تاڵەبانی بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، یان تەنانەت
بێ گەڕانەوە بۆ پارێزگا و شارەوانیی سلێمانی و پرسوڕا بە دەستەبژێرەکانی شارەکە، ڕاستەوخۆ
بڕیاری گۆڕینی ناوی ئەو دامەزراوەیەی سلێمانی بدرێت، کە تاکە دامەزراوەیە ناوی شارەکە
بە دنیای دەرەوە دەگەیەنێت “.

ئەوەشخراوەتەڕوو،” مام جەلال تاڵەبانی تا لە ژیاندا
بوو دژی ناونانی دامەزراوە و شوێنە گشتییەکان بو بەناوی خۆی، یان کەسە نزیکەکانی ئەو،
بۆ نمونە ناونانی حامیەی کۆن بە پارکی ئازادی “.

لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە،” هەنگاوی ناو گۆڕینی
فڕۆکەخانەی سلێمانی جگە لەوەی دژی مێژوی سلێمانییە وەکو شارێکی درەوشاوەی کوردستان،
درۆی ئەو پەسن و پێداهەڵدانەش بە ڕونی دەردەخات کە ناوبەناو و بەتایبەتیش لە دەمی بانگەشەی
هەڵبژاردندا، ڕاگەیاندن و سەرکردەکانی یەکێتی، سلێمانی وەکو (شاری شاران) وەسف دەکەن “.

دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی باس لەوەشدەکات،”
دەبێت ئەوە وە بیری گشت لایەک بهێنینەوە شاری سلێمانی کە تەمەنی٢٤١ ساڵی رەبەقە چەندان سەرکردەی سیاسی و
رۆشنبیر و کەسایەتی گەورەی تیادا ژیاوە، بۆیە مێژوی شارەکە درێژتر و گەورەترە لە مێژوی
کەسایەتییە دیارەکانی “.

ڕاشیگەیاندوە،” ئەم هەنگاوە گەر
سەر بگرێت، ڕێخۆشکەرە بۆ ئەوەی لە داهاتودا چەندین دامەزراوە و شوێنی خزمەتگوزاری،
بێ گەڕانەوە بۆ دامودەزگاکانی هەرێم و پرسوڕا بە خەڵکەکەی، بکرێن بەناوی ئەم یان ئەو
سەرکردەوە “.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە،” ئێمە لە دەستەی
داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی هەروەکو چۆن لە ڕابردودا دژ بە تێکدانی سروشت
و داگیرکردنی موڵکی سلێمانی لە چەندین بۆنەدا بۆچونی خۆمان خستۆتەڕوو، گۆڕینی ناوی
فڕۆکەخانەی سلێمانیش بە سەرپێچییەکی گەورە دەزانین و داوا دەکەین و مکوڕین لەسەر مانەوەی
ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی وەک خۆی “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 2,231 📊 Click Here