زانكۆی سلێمانی كۆلێژێكی نوێ دەكاتەوە بەناوی كۆلێژی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ پێگەیاندنی ئەفسەری ئەكادیمی و تەكنیكی و پیشەیی، كەیەكەم كۆلێژە لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێك، لەڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانیەوە، وابڕیارە ئەمساڵ كۆلێژی ئاسایشی نەتەوەیی لەزانكۆی سلێمانی بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەڕوی خوازیارانیدا بكرێتەوەو ئەفسەری ئەكادیمی و تەكنیكی و پیشەیی بەرهەمبهێنن.
لەڕاگەیەندراوەكەشدا هاتوە، كۆلێژەكە لەسێ بەشی (سایبەر سكیوریتی – دراساتی ئاسایش – هەواڵگری) پێكدێت.
هەروەها، لەئەمڕۆوە 29ی9ی2025 پێشكەش كردن بۆ ئەو كۆلێژە بەشێوەی فۆڕمی ڕاستەوخۆ لەكەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی دەستپێدەكات.
لەبارەی مەرجەكانی وەرگرتنەوە ئەوە هاتوە، كە دەبێت خوازیار دەرچوی ئەمساڵ یان ساڵی ڕابردوی خوێندنی زانستی یان وێژەیی بێت و كۆنمرەكەی لە 75 نمرە بەرزتربێت.
زانكۆی سلێمانی لەئێستادا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەپێی ڕیزبەندییە جیهانییەكان لەهەرێمی كوردستان لە لەی یەكەمدایە و لەسەر ئاستی عیراقیش لەپلەی سێهەمدایە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.