سزای سێدارەی مەحمود قەیتەرانی، بەندکراوی کورد و خەڵکی مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕؤژی سێشەممە سزای سێدارەی مەحمود قەیتەرانی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ‘سپی سەنگ’ ی مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە چوار ساڵ پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکومییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.
ئ.ه
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.