خوێندراوەتەوە: (1.3K)

لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی
کوردستان داوای لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کردوە گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانی لابدات، ئەویش بەو داواکارییە رازی بوە.

کەناڵی ڕوداوی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی بڵاویکردوەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان
بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی وتوە، “بۆ هێندە خەمی سلێمانیتە،” نێچیرڤان
بارزانیش پێی وتوە، “من سەرۆکی هەرێمی کوردستانم، نیوەشم سلێمانییە.”

کەناڵی ڕوداو باسی لەوەشکردوە، بەمنزیکانە ئاسمانی تورکیا بە روی
فڕۆکەخانە و فڕۆکەکانی سلێمانی دەکرێتەوە.

لە 3ـی نیسانی 2023 تورکیا بۆ یەکەمینجار ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا داخست و رێگەی هیچ فڕۆکەیەک لەڕێگەی ئەو فرۆکەخانەیەوە بەسەر ئاسمانی ئەو وڵاتەدا بفڕێت، چەند جارێکیش ماوەی ئەو سزایەی درێژکردوەتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 135 Today: 677 📊 Click Here