هاوشێوەی مانگەكانی ڕابردوو لەدوای 18ی مانگەوە عێراق دەست بەتەمویلكردنی موچەی وەزارەتەكانی دەكات، چاوەڕێش دەكرێت سودانی نوسراوی تەمویلكردنی پارەی موچەی مانگی هەشت ڕەوانەی تەیف سامی بكات.
سەبارەت بەموچەی موچەخۆرانی هەرێمیش، چاوەڕێدەكرێت سبەی لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراقدا، نوسراوی خەرجكردنی پارەی موچەی مانگی ئاب ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت.
بەگوێرەی ئەوەی حكومەتی هەرێم دەڵێت، دوای بڕیاری خەرجكردنی پارەی موچە لەلایەن سودانیەوە، 120 ملیار لەداهاتی ناوخۆ بۆ مانگی هەشت ڕەوانەی بەغدا دەكەن.
سەرچاوەیەكی تایبەتیش ئەوەی بۆ ئاشكراكرد، لەگەڵ ڕادەستكردنی 120 ملیار لەداهاتی نانەوتی، لەدوای تەمویلكردنی پارەی چەند وەزارەتێكی عێراق، یاخود تەمویلكردنی پارەی سەرجەم وەزارەتەكان بۆ مانگی دە، پارەی موچەی مانگی هەشتی هەرێمیش خەرجدەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، محەمەد شیاع سودانی دڵنیایدا لەدوای ڕادەستكردنی نەوت و ناردنی داهاتی نانەوتی شایستەداراییەكانی موچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.