خوێندراوەتەوە: (863)

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران ئاگاداردەكاتەوەو دەڵێت، له‌مشه‌وه‌وه كامێراكانی تۆماركردنی سه‌رپێچی تیژڕه‌وی و سوڕانه‌وه‌ی نایاسایی به‌شێوه‌ی تێست له20 شه‌قام و یوتێرن ده‌خرێنه‌كار.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگه‌یاند، شۆفێران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه له‌كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌وه‌وه كامێراكانی تۆماركردنی سه‌رپێچی تیژڕه‌وی و سوڕانه‌وه‌ی نایاسایی لهشهقامانهی كه له‌لیستی هاوپێچ ئاماژه‌یان پێكراوه به‌شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه (تێست) ده‌كه‌ونه‌كار.

ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، كاتژمێر 12:00ی شه‌وی 27ی (تشرینی دوه‌م/11) سه‌رپێچیه‌كانی تیژڕه‌وی و سوڕانه‌وه‌ی نایاسایی لهسوڕانهوهكان تۆمارده‌كرێن له‌سیستمی سزادانی هاتوچۆ”.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، له‌زۆربه‌ی ئه‌و شه‌قامانه‌ی له‌لیسته‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه له‌پێشوتر كامێرای تۆماركردنی تیژڕه‌وی گهڕۆكیان تێدابو، به‌ڵام ئێستا كراون به‌كامێرای جێگیر، له‌و سوڕانهوانهی كه كامێرایان لێنه‌بوو كامێرا دانراوه بۆكۆنتڕۆلكردن و ڕێكخستی هاتوچۆ له‌شه‌قامه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕودوای هاتوچۆو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بۆیه داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین پابه‌ندبن به‌خێرایی ڕێگه‌پێدراو خۆیان بپارێزن له‌تیژڕه‌وی و سوڕانه‌وه‌ی نایاسایی.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 214 Today: 1,978 📊 Click Here