خوێندراوەتەوە: (941)

وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی چەمچەماڵ، لەهەڵەبجە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ ڕاگیران.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پارێزگای هەڵەبجە لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی چەمچەماڵ، نوخشە ناصح، پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەکانی سەری ساڵی نوێی لەسنوری پارێزگاکەدا دەرکرد.

دەشڵێت، ئەم بڕیارە وەک ڕێزێک بۆ گیانی قوربانیانی کارەساتی لافاوەکەی ئەم دواییەی قەزای چەمچەماڵ و دەربڕینی هاوخەمییە لەگەڵ خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەکانیان.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، پارێزگای هەڵەبجە بەم هەنگاوە، هاوبەشیی خۆی لەخەمی خوشک و براکانیان لەچەمچەماڵ دوپات دەکاتەوەو جەخت لەسەر ڕۆحی یەکگرتویی و هاوپشتیی گەلی کوردستان لەکاتە سەختەکاندا دەکاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەپارێزگای سلێمانیش وەك هاوخەمی بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی چەمچەماڵ سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەكانی سەری ساڵ ڕاگیران.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 106 Today: 1,170 📊 Click Here