خوێندراوەتەوە: (482)

هاوپەیمانی هێزە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران، هێرشی موشەکییەكەی ئەمرۆِ بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە سەرکۆنە دەکات و داوا لەوڵاتانی هاوپەیمان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کاردانەوەی خێرایان بەرامبەر پێشێلکردنی سەروەریی هەرێمی کوردستان هەبێت.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەپارێزگای هەولێر بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، بەشەهیدبونی 6 پێشمەرگەو برینداربونی 30 پێشمەرگەی دیکە هاوخەمین لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدو خەڵکی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پێشمەرگەو حکومەتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین و وتیشی،” سەرکۆنەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزە نزیکەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشی موشەکی و درۆنی سوپای پاسداران بۆسەر بنکەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناوەندە سەربازی و مەدەنییەکانی هەرێمی کوردستان لەڕۆژی یەکەمی جەنگەکە لە 28ی شوباتەوە بەردەوامە؛ داواش لەوڵاتانی هاوپەیمان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە روبەڕوی هێرشەکانی ئێران بوەستنەوەو هەڵوێست و کاردانەوەی خێرایان لەبەرامبەر پێشێلکردنی سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستان هەبێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 199 Today: 1,142 📊 Click Here