خوێندراوەتەوە: (8.0K)

_

لە نایجیریا كاتێك موسڵمانانی ویلایه‌تێكی باكووری ئه‌و وڵاته له مزگه‌وت کۆبوونەتەوە به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژ، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌كوژن.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 19ـی ئابی 2025، به‌رپرسانی ته‌ندروستیی نایجیریا بڵاویان كرده‌وه، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مزگه‌وتێكی گوندی مالۆمفاشی له ویلایه‌تی كاتسینا له باكووری ئه‌و وڵاته و ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له نوێژخوێنان كردووه. 

به‌رپرسانی ته‌ندروستیی نایجیریا نیگه‌رانی خۆیان له باره‌ی ڕووداوه‌كه نیشان داوه و ڕایانگه‌یاندووه، نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه كۆمه‌ڵكوژ كراون.

بەگوێرەی هەواڵەکان، تا ئێستا له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا 27 موسڵمان كوژراون و ده‌یانی دیکەش بریندار بوونه و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوه‌كانیش له ئارادایه. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 115 📊 Click Here