خوێندراوەتەوە: (1.2K)

لە شاری حەسەکەی کانتۆنی جزیرە لەڕۆژئاوای کوردستان کۆنفرانسی “یەکگرتنی ژنان بناغەی دامەزراندنی دادپەروەری و دیموکراسییە لە سوریای ناناوەندی و یەکگرتوو” بەڕێوەچوو.

لەکۆنفڕانسەکەدا زۆرێک لە سیاسەتمەدار، یاساناس، ڕۆشنبیر و ئەندامانی هۆزە عەرەبەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، حەلەب و دیمەشق، نزیکەی ٧٠٠ نوێنەر بەشدارییان کرد.

هەروەها ژنانی سوەیدا لە ڕێی ئۆنلاینەوە بەشدارییان کرد.

لەسەرەتای کۆنفرانسەکەدا وتەبێژی کۆنگرەی ستار ڕیحان لۆقۆ ڕایگەیاند: “ئێمە هێزی ژنانی یەکگرتوو، خاوەن ئیرادەی گۆڕانکاری و هیواکانی دامەزراندنی سوریای داهاتوو کۆبوینەتەوە.”

دەشڵێت، کۆنفرانسەکە تەنها چاوپێکەوتنێک نییە، هێندەی کە پلاتفۆڕمێکی ستراتیژییە بۆ کۆکردنەوەی تێڕوانینی ژنان بۆ سوریایەکی دیموکراتیک، فرەلایەن و ناناوەندی، کە مافی ژنان و هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگە بپارێزێت و لەسەر ئیرادەی ئازادی گەلەکەی دابمەزرێت.

ڕاشیگەیاند، لەئامانجەکانی کۆنفڕانسەکەدا دامەزراندنی سوریایەکی دیموکراتیک، فرەلایەن و ناناوەندی هەیە، کە مافی ژنان و هەموو پێکهاتەکان بپارێزێت، لەگەڵ نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت و ئەنجوومەنە خۆجێیەکاندا، کە لانیکەم ٥٠٪ بێت، نوسینەوەی دەستورێکی نوێ، کە ژنان وەکو کارەکتەرێکی سەرەکی دەگرێتە خۆ.
ئ.ە

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 168 Today: 781 📊 Click Here