خوێندراوەتەوە: (1.5K)

بەهۆی پێشبینییەکان بۆ هاتنی
شەپۆلێکی چڕی بارانبارین و مەترسی دروستبونی لافاو، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری
شارستانی هەرێمی کوردستان سەرجەم هێزەکانی خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرگریی شارستانیی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،” لە ئەمڕۆوە تاوەکوو هەفتەی داهاتوو، تیمەکانی بەرگریی
شارستانیی هەرێم لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ هەر ئەگەرێکی ڕودانی لافاو “.

ئەوەشیخستەڕوو، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەم
هەفتەیە بارانبارینی بەخوڕ بەڕێوەیە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، هەر بۆ ئەم
مەبەستەش تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیدان.

پێشتر، پشتیوان پێنجوێنی
شارەزای کەشناسی بهى ڕاگەیاندبوو،” به‌گوێره‌ى پێشبینیه‌كان، لهدرهنگانى
ئه‌مشه‌وه‌وه لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکات “.

ده‌شڵێت، “لەسبەینێ دوشەممە تاوه‌کو شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی،
لەناوچەکانمان بەگشتیی ئاسمان هەوراوی دەبێت‌و ناوبەناویش باراندەبارێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 2,399 📊 Click Here