خوێندراوەتەوە: (8.4K)

سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای به‌غدا ڕایگەیاند، لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە باکوری بەغدا سهردانكهرێكی ئێرانی گیانی لەدەستداو 19 كه‌سیش برینداربون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی  ڕاگه‌یاند، لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە باکوری بەغدا سه‌ردانكه‌رێك گیانی له‌ده‌ستداوه و 19 سه‌ردانكه‌ری دیكه‌ش برینداربون، كه له پاسی گه‌شتیاریدا بون و له ئێرانه‌وه به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی شوێنه‌ی ئایینه‌كانی عێراق هاتونه‌ته وڵاته‌كه.

ڕوداوه‌كه لە نێوان پاسێکی هەڵگری سه‌ردانكه‌رانی ئێرانی و ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لەسەر ڕێگای باکوری بەغدا ڕویداوە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕوداوه‌كه لە نێوان پاسێکی هەڵگری سه‌ردانكه‌رانی ئێرانی و ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لەسەر ڕێگای خێرای باکوری بەغدا، لە نزیک قەزای تاجی ڕویداوە، هه‌ندێك له برینداره‌كان دۆخی ته‌ندروستیان خراپه.
بریندارەکانیان گواستوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک بۆ چارەسەر
به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه، هێزە ئەمنییەکان چونه‌ته شوێنی ڕوداوەکە، هاوکات ئامبولانس بریندارەکانیان گواستوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک بۆ چارەسەر و تەرمەکەشیان بۆ بەشی پزیشکی دادوەری گواستوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 354 📊 Click Here