ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی سووریا و بەدیاریكراوی لەسەر ڕۆژاوای كوردستان كۆبووەوە. ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەسەر دۆخی سووریا ئەنجامدا و تێیدا وڵاتانی زلهێز جەختیان لە پاراستنی مافەكانی كورد و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش كردەوە. لە كۆبوونەوەكەدا، نوێنەری ڕووسیا داوای ڕێزگرتنی لە كورد و پێكهاتەكان كرد و هۆشداری دا لە مەترسی هەڵاتنی داعش لە زیندانەكان وەك هەڕەشەیەك بۆ ناوچەكە. هاوكات ئەمریكا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ڕێككەوتنی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەڕع دەربڕی، بەتایبەت ئەو مەرسوومەی دان بە مافی زمان و كولتووری كورددا دەنێت، هەروەها جەختی لە گرنگیی تێكەڵكردنەوەی “هەسەدە” بە شێوەیەكی شكۆمەندانە بۆ ناو سوپای سووریا كردەوە. لای خۆیانەوە بەریتانیا و فەرەنسا نیگەرانییان لە دۆخی سەختی مرۆیی و ئاوارەبوونی ژن و منداڵان لە زستاندا نیشاندا و پێشوازییان لە ئاگربەست كرد. هاوكات هەریەك لە چین و پەنەماش وێڕای جەختكردنەوە لە سەروەریی سووریا، داوایان كرد كورد نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی لە حكومەتی نوێدا هەبێت و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپەلە هاوكارییەكان بگەیەنن.
Security Council Meeting
Letter dated 28 February 2014 from the Permanent Representative of Ukraine to the United Nations addressed to the President of the Security Council (S/2014/136) 