بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە كاتی ڤەنزوێلا سەرۆكی ئەو وڵاتە و هاوسەرەكەی لەلایەن هێزێكی تایبەتی ئەمریكی بەناوی هێزی دەلتا ڕفێنران. نیكۆڵاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا لە ماوەكانی ڕابردوودا لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریكاوە بڕی 50 ملیۆن دۆلار بەخشش بۆ هەر هەوڵێك كە ببێتە هۆی دەستگیركردنی تەرخان كرا. نیكۆڵاس مادۆرۆی 64 ساڵ لەم ڕاپۆرتە ئینفۆگرافیكییەدا لە لەدایكبوونیەوە تا بوونی بە سەرۆكی ڤەنزوێلا و بەرەبەیانی ئەمڕۆ كە تێیدا دەستگیر كرا، خراوەتە ڕوو.
