خوێندراوەتەوە: (4.4K)

سامناک عەبدوڵا

جیهان بەرەو پێشەوە دەڕوات و تەکنەلۆژیا رۆژ لە دوای رۆژ پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام ئێمە لە کوردستان تەنها شایەتی دواکەوتن و بەرەو دواوە چوون دەبین. بۆچی؟

لە کاتێکدا کە نزیکترین هاوسێمان، تورکیا، بووەتە هێزێکی ئابووری لە ناوچەکە و کارخانەکانی بەسەر هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، ئێمە هێشتا لە دامەزراندنی یەک کارخانەی گرنگیش بێبەشین! بۆچی؟ ئەوە لەبەر ئەوەیە کە ئەم دوو بنەماڵەیە، بارزانی و تاڵەبانی، بڕیاریان داوە ئەم خاکە تەنها بۆ تاڵانکردن و دزین بەکاربهێنن.
لە مێژووی سیاسی دونیادا کە سەیر دەکەین، هیچ حکومەتێک ٢٠ ساڵ بە ناوی “حکومەت ساوا” نەماوەتەوە! ئەوەی لێرە ڕوودەدات ئەوەیە کە ئەم حکومەت ساوا بۆ هەمیشەیی ماوتەوە و گەشەی نەکردووە، بۆ ئەوەی هیچ حیسابێک نەدرێتەوە بە کەس! هیچ ڕاپۆڕتێک و داتایەک بە دروستی نەدرێتەوە بە میللەت!

ئەم ٢٠ ساڵەی حکومەت ساوا چ ئەنجامێکی هەبووە- ژمارەیەکی گەورە لە گەنجان کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا
– کشتوکاڵی لەناو چوو و ئێستا هەموو خواردنمان هاوردە دەکەین
– پەروەردەی کز و لاواز
– نەخۆشخانەی بێ چارەسەر و دەرمان ماونەتەوە
– داهاتی گەنج سفرە
کەواتە دەبێت بپرسین خەون و ئەستێرەکان بۆ کێ؟ بوون؟

ئەگەر ئەم دوو بنەماڵەیە بە  بەپرسیاریانەوە مامەڵەیان بکردایە، ئێستا کوردستان دەبوو بە یەکێک لە باشترین وڵاتانی ناوچەکە. بەڵام ئەوان تەنها بیریان لە دزینی زیاتر و کۆکردنەوەی پارەی زیاترە.

کاتێک منداڵانی ئەم میللەتەبەش مەینەتە خەون بە خوێندن دەبینن، پارەی سیستمی پەروەردە و تەندروستیان دەچێتە   باخەڵی ئەو کچە مۆدێلانەوە کە شەوانی دەستڕۆیشتووەکانی وڵات سوور دەکەن ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەندامانی ئەم بنەماڵانە بۆ شۆپینگ لە لەندەن و پاریسن! کاتێک نەخۆشێک پێویستی بە دەرمانە، پارەی چارەسەری ئەو دەڕوات بۆ کڕینی ماڵ و موڵکی نوێ لە هەرێمە ناسراوەکانی ئەوروپا!



بە بۆچوونی من ئەم وەزعە ناچێتە سەر بۆیان ! میللەتی کورد شایانی ئەمە نییە کە وا زوڵم لێ بکرێت! ناکرێت،  تەنها کانگایەک بێت بۆ تاڵانکردنی سامانەکەب.

کاتی هاتووە میلەت بڵێین “بەس!” بەم هەموو زوڵم و ناحەقییە!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 134 📊 Click Here