خوێندراوەتەوە: (1.7K)

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆ یه‌كه‌مجار زانیاریی گرنگ‌و هه‌ستیار له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردویان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌دیمه‌شق ئاشكراده‌كات، ڕاشیدهگهیهنێت، “باسی كشانه‌وه‌ی هه‌سه‌ده‌مان له‌هیچ شوێنێك نه‌كردوه‌و ناشیكهین”، ده‌شڵێت:”له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا هێزه تایبه‌ته‌كانی شه‌رع له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆری ئێمه، پێكه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێك دژی داعش ئه‌نجامده‌ده‌ن”.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆناهی تی ڤی چه‌ندین زانیاریی گرنگی ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، “لهكۆبونهوهمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی شام، باسی ئیداره‌دانی دێرەزۆرو ڕەققەو حەسەکەمان كرد كه پەیوەستن بەشێوازی ئیدارەی سوریاوە، به‌ڵام باسمان لەکشانەوەی دێرەزۆرو ڕەققە نەکردووەو ناشیکەین، نوێنەرانی ڕەققەو دێرەزۆریش بەشداریی کۆبوونەوەکان دەکەن”.

مەزڵوم عەبدی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، “له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جهختمكردهوه، پێویستە چارەسەری سوریا، هه‌ر له‌ناوخۆی سوریا بێت، ئەگەر تورکیا خوازیاری ڕێککەوتنێکە لەنێوان ئێمەو دیمەشق، پێویسته پشتیوانی چاره‌سه‌ری ناوخۆیی بكات، چونكه کەناڵەکانی پەیوەندیی نێوان ئێمەو تورکیا کراوەن”.

سه‌باره‌ت به‌پرسی دوو گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كه‌ی شاری حه‌لی، مەزڵوم عەبدی جه‌ختیكرده‌وه، “پرسی گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە یەکێکە لەبنەماکانی ئێمە، هه‌روه‌ك به‌شه‌رع‌و به‌رپرسانی حكومه‌تی سوریاش ڕاگه‌یه‌نراوه، هێزەکانی ئەمریکاو نێودەوڵەتیش نیگەرانن لەدۆخی شێخ مەقسوودو ئه‌شره‌فیه، هه‌ربۆیه جهختمانكردووهتهوه، پێویستە ڕێککەوتنی حەلەب كه لهیەکی نیسانی ئه‌مساڵ واژۆكراوه، جێبەجێبکرێت”.

مەزڵوم عەبدی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا وتی، “سڵاو لەخۆڕاگریی گەلو هێزەکانی شێخ مەقسوودو ئەشرەفیەو ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كردیان به‌شێكه لهشانازییهكانمان”.

سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی گه‌لی كورد لهسوریاو له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری ئه‌و وڵاته‌دا، عەبدی جه‌ختیكرده‌وه، “ئێمە ویستمان لەڕێگەی شاندەوە مافی کورد بخرێتە ناو دەستوورەوە، کاردەکەین بۆ ئەوەی شاندی کوردی بەمنزیکانە بچێته‌وه دیمەشق، بۆ ئه‌وه‌ش ئەمریکا پێشنیازیکردووه کە ئێمەو دیمەشق هێزێکی هاوبەش لەدژی داعش دابمەزرێنین، ئێمه ڕاسته‌وخۆ پێشنیازه‌كه‌ی ئەمریکامان قبوڵکرد، دەمانەوێت شەڕی داعش لەسەر ئاستی سوریا بکرێت”.

بۆ چاره‌سه‌ری ئاواره‌كانیش، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده وتی، “لەکۆبوونەوەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە ئاوارەکان ده‌بێت بگەڕێنەوە سەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان، داوامانكردووه، با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوە ئامادەبکەن، له‌هه‌مانكاتدا، کار بۆ گەڕانەوەی خەڵکی سهرێکانیێو گرێ سپی دەکەین، خەڵکی دێرەزۆرو ئاواره‌كانی عەفرینیش دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان”.

له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ش ئاخۆ چاره‌نووسی هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان چی ده‌بێت، مه‌زڵوم عه‌بدی ئاشكرایكرد، “هاوشێوەی هێزەکانی (هەسەدە) كه ده‌بنه هێزێكی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگریی، ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستانیش دەبنە بەشێک لەوەزارەتی ناوخۆی سوریا، له‌شاندی داهاتووی ڕۆژئاوا، نوێنەرانی ئاسایشی ناوخۆش لەگەڵ لیژنەی سەربازیی دەچنە دیمەشق، به‌گشتیی ڕێککەوتنێکی گشتیی لەسەر بەرەی سەربازیو ئەمنی هەیە، بەڵام وردەکارییەکان ماون”.

ژه‌نراڵ عه‌بدی زانیارییه‌كی گرنگی ئاشكراكرد‌و وتی، “ڕەنگە بەمزووانە دیمەشق هاوبه‌شیمان ده‌كات لهشەڕكردن دژی داعش، یەکێک لەمەرجەکانی هەڵگرتنی سزاکانیش له‌سه‌ر سوریا، بەشداریكردنی دیمەشقە لەشەڕی دژی داعش، لهكۆبونهوهكانماندا به‌رپرسانی دیمه‌شق نه‌یانشارده‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سوود لە شارەزایی هێزەکانی هه‌سه‌ده وەربگرن، له‌و ڕووه‌شه‌وه لیژنەی سەربازیمان، چەند ڕۆژێکی تر دەچێتە دیمەشق”.

له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنی عهبدیو شه‌رع سه‌باره‌ت بهلامهركهزی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده جه‌ختیكرده‌وه، “لەگەڵ دیمەشق ڕێککەوتین بۆ ئەوەی لەئاستێکی بەرزدا گفتوگۆکە بەردەوامبێت، لێکتێگەیشتنمان هەیە لەسەر ناوەڕۆکی لامەرکەزیهت، بەڵام ناکۆکی لەچەمکەکاندا هەیە، شاندێکی ئیدارەی خۆسەر سەردانی پارێزگاکانی سوریا دەکاتو شێوازی ئیداره‌دانی ئه‌وان دهبیننو دواتر ئه‌وانیش سه‌ردانی ئێمه ده‌كه‌ن”.

ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانی باراكو كوپه‌ر كرد بۆ ڕۆژئاوای كوردستان وتی، “سەردانەکەی باراک‌و کوپەر دووپاتکردنەوەی هاوکاریه بۆ ئێمە وه‌كو هه‌سه‌ده‌و ڕۆژئاوای كوردستان، چونكه لەکۆبونەوەی حەسەکە له‌گه‌ڵ ئه‌وان پاڵپشتیمان لەلابردنی “قەیسەر” کرد‌و جهختمانكردهوه، پێویسته دیمه‌شقیش به‌شداریی شه‌ڕ دژی داعش بكات”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 406 📊 Click Here