مه‌سرور بارزانى لهپهیامێكدا ڕایگه‌یاند، “دواى هه‌ولێرو قوشته‌په، له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا سلێمانیش لهبێئاوى ڕزگاردهكهین”، ده‌شڵێت:”خزمه‌تكردن ئیره‌یی ناوێت، به‌ڵكو دڵسۆزى ده‌وێت”.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەمهراسیمى کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە كه بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ كێشه‌ى ئاو كۆتایی پێده‌هێنێت، ڕایگەیاند، “په‌یامێك بۆ هه‌موو چین‌و توێژه‌كان ڕێنمایی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن بۆ به‌فیڕۆنه‌دانى ئاو”.
بارزانى وتى، “دواى هه‌ولێر، ئێستا قوشته‌په‌و ده‌وروبه‌رى بۆ ماوه‌ى زیاتر له20 ساڵ له‌بێ ئاوى ڕزگاركران”.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى وت، “تەنها لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بڕیارمان لەسەر دروستکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاو لەدوکان سلێمانیدا، کە ئەویش بێگومان بابەتی قەیرانی ئاو لەسلێمانی کۆتایی پێدهێنێت، پڕۆژەکانی دیکەش هیوادارم لەکاتێکی زودا بەئەنجامبگەن، بۆ ئەوەی هیچ شوێنێک لەکوردستان نەمێنێت کە توشی گرفت‌و قەیرانی کەمئاوی بێت”.
مه‌سرور بارزانى جه‌ختیكرده‌وه، “خزمه‌تكردن ئیره‌یی ناوێت، به‌ڵكو دڵسۆزى ده‌وێت، ئێمه‌ش بڕیارمانداوه له‌خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان به‌رده‌وامبین، به‌وپه‌ڕى شانازییه‌وه ده‌ڵێین ئێمه خزمهتكارین”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.