خوێندراوەتەوە: (1.6K)

پهیام ـ سلێمانی

مهكتهبی زانانیانی كۆمهڵ راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوهو دهڵێت: ئەوەی ئەمڕۆ لە زانکۆی ئەمریکی ڕوویدا، سوکایەتییەکی بێڕەزای ئاشکرابوو بە دین و باوەڕی ئەم میللەتە مسوڵمانە.

له راگهیهندراوهكهی مهكتهبی زانیانی كۆمهڵدا هاتووه: ئەگەر ئەم دەسەڵاتە و سپۆنسەرکەرانی ئەو زانکۆیە و ئەوانەشی ئەو چەند مێینە دەرون نەخۆشەیان خستبووە سەر شانۆ بۆ سوکایەتی بە ئیسلام و دروشمەکانی، جورئەت و غیرەتیان هەیە، با بەوجۆرە دەستدرێژی بکەنە سەر ئاینێکی دیکەی جگە لە ئیسلام، ئەرێ دەتوانن و ڕێیان پێدەدرێ و بۆیان دەچێتەسەر؟!

دهقی راگهیهندراوهكهی مهكتهبی زانایانی كۆمهڵ:

بسم اللە الرحمن الرحیم {وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ * لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ إِنْ نَعْفُ عَنْ طَائِفَةٍ مِنْكُمْ نُعَذِّبْ طَائِفَةً بِأَنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ} {التوبة:65، 66} ئەوەی ئەمڕۆ لە زانکۆی ئەمریکی ڕوویدا، سوکایەتییەکی بێڕەزای ئاشکرابوو بە دین و باوەڕی ئەم میللەتە مسوڵمانە . جێی نیگەرانی و دیاردەیەکی نامۆیە، تاقمێک نەخۆش لەژێر ناوی قەومچێتی و بەناو نمایش و هونەر، لەناو میللەتێکی مسوڵماندا بێن و بێ حورمەتی بە کلتور و باوەڕی دیندارانەی بکەن . ئەمەی ڕوویدا، بەرگێکی ساختە و درۆینەی کرا بە بەردا تا ڕایگشتیی شەقامی مسوڵمانی کورد چەواشە بکەن کە گوایە مەبەستیان داعش بووە نەک ئیسلام ! ئەگەر ئەم دەسەڵاتە و سپۆنسەرکەرانی ئەو زانکۆیە و ئەوانەشی ئەو چەند مێینە دەرون نەخۆشەیان خستبووە سەر شانۆ بۆ سوکایەتی بە ئیسلام و دروشمەکانی، جورئەت و غیرەتیان هەیە، با بەوجۆرە دەستدرێژی بکەنە سەر ئاینێکی دیکەی جگە لە ئیسلام، ئەرێ دەتوانن و ڕێیان پێدەدرێ و بۆیان دەچێتەسەر؟!

ئێمە لە مەکتەبی زانایانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، توڕەیی و بێزاریی خۆمان و میللەتە مسوڵمانەکەشمان، لەو ڕووداوە و ئەو لایەنەشی پێی هەڵساوە دەردەبڕین. پێمانوایە سەرەتایەکی خراپە و ئەگەر ئێمە و گەلە مسوڵمانەکەشمان لێی بێدەنگ بین، سبەی بە خراپتر و قێزەونانەتر، دەستدرێژی و سوکایەتیی و بێڕێزی دەکەنە سەر پیرۆزییەکانمان. ئەم میللەتە کە ڕەسەنایەتی خۆی لە دەستنەداوە، خێزانی کورد کە تا ئەم ساتەش بناغەی پتەو و دامەزراو و موقەدەسە، دەرەنجامی پابەندیی خوشکان و دایکان و زۆرینەی ڕەهای ژنی کوردە بە ئیسلام و دروشمەکانییەوە، لەسەرو هەموشیانەوە بەرگی شەهامەت و حیشمەتی حیجاب و باڵاپۆشیی.

لێرەوە داوا لە داواکاری گشتیی دەکەین، لەسەر ئەم پێشێلکاریی و بێڕێزییە بێتە دەنگ و بەئەرکی خۆی لە پاراستنی تەون و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی بێتەدی و تاوانباران بە سزای یاساییانەی خۆیان بگەیەنێت و بۆ هەمیشە قوفڵێکی گەورە لە دەرگای بەدئەخلاقیی و ئیلحاد بدات، کە هەندێ کەس و لایەن دەیانەوێ لەسەر کۆمەڵگە و میللەتی ئێمەی بکەنەوە.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان مەکتەبی زانایان ( ٦/ ٤/ ١٤٤٧ک ٢٨/ ٩/ ٢٠٢٥ز)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 134 📊 Click Here