بەڕێوەبەرایەتى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى دەڵێت، پاڵپشت بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (٢٥٩) لە ڕێکەوتى ٣/٧/٢٠٢٤، لە ئەنجومەنى کارگێڕیی خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران بڕیار درا بە دیاریکردنى ڕادەى هەرە کەمى مووچەى خانەنشینى کرێکاران بە بڕی (٥٠٠,٠٠٠) دینار کە هاوتایە لەگەڵ موچەى خانەنشینیی فەرمانبەرانى کەرتى گشتى.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕونیکردەوە، ئەنجومەنى کارگێڕیی خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران لە کۆبوونەوەى ژمارەى (١٧٩)ی خۆیدا سەبارەت بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (٢٥٩) لە ڕێکەوتى ٣/٧/٢٠٢٤، پاڵپشت بە یاسای ژمارە (٤ی ساڵی ٢٠١٢)ی هەموارى یاسای پیادەکردنى یاسای خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران ژمارە (٣٩ی ساڵی ١٩٧١)، رادەى هەرە کەمى موچەى خانەنشینى کرێکارانی دیار کرد کە بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە (٩ی ساڵی ٢٠١٤)ی عێراقی بریتییە لە (٥٠٠,٠٠٠) دینار.
دەشڵێت، لە هەرێمى کوردستان نزیکەى هەزار کرێکارى خانەنشینکراو هەیە، کە موچەى مانگانەیان لەلایەن خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى دابین دەکرێت.
خانەنشینکردنى کرێکاران بۆ ئەو کرێکارانەیە کە دەستەبەر کراون و بە هۆکارى هەڵکشانى تەمەن، گیان لەدەست دان یان پێکانى کار خانەنشین دەکرێن.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
