خوێندراوەتەوە: (913)

میدیای ئیسڕائیلی دەڵێت، ترەمپ دەیەوێت بە زوویی جەنگی سەر ئێران ڕابگرێت و مۆڵەتی یەك هەفتەی داوەتە قەوارەی زایۆنی. سەرچاوەیەكی باڵای سیاسی بە ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هیوم”ـی عیبری ڕاگەیاندووە، بیرۆكەی “گۆڕینی ڕژێم” لە تاران لەم كاتەدا زۆر دوورە، چونكە كارێكی لەو شێوەیە پێویستی بە هێرشی زەمینی یان هەڵگیرسانی ڕاپەڕینی ناوخۆیی هەیە كە ئێستا لە ئارادا نین. سەرچاوەكە جیاوازیی تێڕوانینی هەردوو هاوپەیمانەكەی خستە ڕوو، لەو چوارچێوەیەدا ئەمریكا ترسی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە بەهۆی جەنگەوە، بۆیە دەیەوێت زوو ئەم دۆخە كۆتایی بێت بەڵام سەركردایەتیی ئیسرائیلی ئەمە وەك دەستكەوتی سەربازی تەماشا دەكەن. لە ڕاپۆرتەكەدا ڕەخنە لە سەركردایەتیی قەوارەی زایۆنی گیراوە كە پێش دەستپێكردنی جەنگ، بژاردە دیپلۆماسییەكانی تاقی نەكردووەتەوە و ڕاستەوخۆ پەنای بۆ وێرانكاری بردووە. ڕۆژنامەكە هەروەها نووسیویەتی: كۆشكی سپی دەیەوێت بەپەلە كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دژی ئێران بهێنێت و زانیارییەكان ئاشكرای دەكەن كە دۆناڵد ترەمپ مۆڵەتی تەنیا “یەك هەفتە”ی داوەتە قەوارەی زایۆنی بۆ ئەوەی ئامانجەكانی بپێكێت و جەنگەكە ڕابگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 379 📊 Click Here