میدیای فەرمی پارتی
بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەی سێشەممە، پارەی موچەی مانگی حەوتی
فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە ڕەوانە بکرێت و راستەوخۆ دەست بە
دابەشكردنی دەكرێت.
میدیای فەرمی پارتی دیموکراتی
کوردستان لەزاری بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە،” دوای
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی تەمویلی
موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردوە “.
ئەوەشیخستەڕوو،” بە
ئەگەرێكی زۆرەوە سبەی سێشەممە پارەی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران دەگاتە هەرێمی
كوردستان، بەمەش رەنگە دووسبەی چوارشەممە دەست بە دابەشكردنی بكرێت “.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوەشکرد،” كار لەسەر ئەوە دەكرێت تا كۆتایی ساڵ و پێش داخستنی بودجەی ساڵی 2025،
سەرجەم موچەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت، بۆ ئەوەی لە بودجەی
ساڵی نوێ هاوتای عێراق بێت و هیچ دواكەتنێكی مووچە نەمابێت “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.