Screenshot
خوێندراوەتەوە: (325)

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ‘هەسەدە’ ڕایگەیاند، لەسەر میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانیان بە دامەزراوەکانی حکومەتى سوریا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی. عەبدی، ئەمڕۆ 13/10/2025 لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕاشیگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی سووریا گەیشتوونەتە ڕیککەوتنی سەرەتایی دەربارەی میکانیزمی تیکەڵکردنی هێزەکانیان بەوەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆى سووریا. وتیشى “گفتوگۆکان لەنێوان هەردوولا لە دیمەشق بەردەوامە و هەوڵی نەهێشتنی لێکتێنەگەیشتنەکان دەدرێت”. مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا لە 10ـی ئاداردا ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد، کە چەند بڕگەیەکی لەخۆگرتبوو، دیارترینیان یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بوو بە دامەزراوە نیشتمانییەکان، بەڵام جێبەجێنەکرا، هەردوولاش یەکتریان بە پێشێلکردنى ڕێککەوتنەکە تۆمەتبار دەکرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 249 Today: 2,231 📊 Click Here