مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە لەبارەی هێرشەکەی تەدمور ڕایگەیاند، نیگەرانبووین بەهۆی برینداربووی ژمارەیەك سەربازی ئەمریكا و ئاسایشی گشتی سوریا کە لەناوەڕاستی سوریا ڕوبەڕوی هێرش بوونەوە لەکاتی ئەرکەکانیاندا.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەپەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، نیگەرانبووین بۆ برینداربوونی ژمارەیەك سەربازی ئەمریکی و ئەندامی هێزی ئاسایشی گشتی سوریا لەو هێرشەی لەتەدمور کرایەسەریان.
دەشڵێت، زیادبوونی ئەو جۆرە هێرشانە پێویستی بە ویست و هەوڵی باشتر‌و هاوبەش لەسەر ئاستی نیشتمانی هەیه بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر.
هەروەها مەزڵوم عەبدی خوازیاری هەرچی زووتری چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان بووە.
ئ.ح
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
