خوێندراوەتەوە: (436)

مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووى هەرێم لە ێکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “ئێکس” ڕایگەیاندووە، “هێرشە قێزەونەکانی میلیشیا تیرۆرستییەکان جێگەی قبوڵ نییە”. ئاماژەى بەوەشکردووە، “بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەم کە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکان لە هەولێر دەکەنە ئامانج”. نوسیویشیەتی “ئەم کردەوە دوژمنكارە بەئەنقەستانە مەترسییەکی گەورەن بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی و، جێگەی قبوڵکردن نییە”. مەسرور بارزانی جارێکی تر بەراشكاوی داوا لە حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا کرد، هەنگاوی دەستبەجێ و یەکلاکەرەوە و بەرجەستە لە دژی ئەم گرووپ و میلیشیا چەکدارە لە یاسا دەرچووانە بگرێتەبەر. وتیشى، “ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە کە هەموو ئامرازێک بەکاربهێنێت بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە و دادگاییکردنی ئەوانەی بەرپرسن لێی”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 91 Today: 1,883 📊 Click Here