خوێندراوەتەوە: (1.2K)

دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی
باسی لەوەکرد کە بەبێ رەزامەندی یەکێتی بەرهەمهێنان لەغازی سروشتی سنوری ئیدارەی سلێمانی ناکرێت، مەسرور بارزانی وەڵامی دایەوەو وتی،” سامانی
سروشتی کوردستان موڵکی هیچ لایەنێک نییە “.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کردنەوەی
پڕۆژەی ڕاكێشانی هێڵی گازی سروشتی هەولێر – دهۆک ڕایگەیاند، “دەمانەوێت
کوردستان بکەینە شوێنێک بتوانێت کارەبا بداتە عێراق و وڵاتانی دەوروبەریش”.

مەسرور بارزانی وتیشی، “سامانی سروشتی کوردستان موڵکی هەموو
خەڵکە و موڵکی هیچ لایەنێک نییە.”

ئەوەشیخستەڕوو، پڕۆژەی
ڕاكێشانی هێڵی گازی سروشتی هەولێر – دهۆک لەماوەی ساڵ و نیوێک تەواو بوو، کە
هاوکار دەبێت بۆ زیادکردنی بەرهەمی کارەبا، لەهەمان کاتدا هاوکاریش دەبێت بۆ
ژینگەیەکی پاکتر.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 375 📊 Click Here