خوێندراوەتەوە: (17)

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دیلان یەشیلکۆژ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵەندا، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.

مەسرور بارزانی لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەمان شەرمەزار کرد و نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرانبەر گرژی و شەر و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەربڕی.

هەروەها جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵەندا ، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە. بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش .

دەشڵێت، ئاماژەمان بە گرنگیی پێشخستنی پەیوەندیی دوولایەنە کرد و پێزانینی خۆمان بۆ پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی بەردەوامی نێوان شانشینی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان لە بواری ئەمنی و گەشەپێدانی ئابووری دەربڕی.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,147 📊 Click Here