میدیای پارتی ئەنجامی
کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئاشکراکرد و دەڵێت، لەم دوو
هەفتەیە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە و دوای ئەوە
هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت تەواو دەکرێن.
میدیای فەرمی پارتی لەزاری
سەرچاوەیەکی باڵای حزبەکەی بڵاویکردەوە،” لێکنزیکبونەوەیەکی
باش لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە بە تایبەتی لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت، وەکوو
هەنگاوی یەکەمیش لەم دوو هەفتەیە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەست بە کار و
چالاکییەکانی دەکاتەوە و دوای ئەوە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت تەواو دەکرێن.”
ئەوەشیخستەڕوو،” لە کۆبونەوەکە تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت و
دابەشکردنی پۆستەکان کراوە “.
میدیای پارتی دەڵێت، کۆبونەوەکە ئەرێنی بوە و بڕیارە چەند کۆبونەوەیەکی
دیکەش لە نێوان هەردولا بەڕێوەبچێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.