هێدی كاكه ره ش حمه خورشيدى
لای ئێمە روون و ئاشكرایە وشەی هەدیەتەل فاتیحە زیاتر بۆ كەسێكی مردوو دەوترێ زۆر جارش هەبووە كەسێك قەرزاری كەسێكە دەڵێن كاكە گیان دەستی لێ بشۆن و فاتیحای بۆ بخوێنن !
هەموو ئەم كۆبونەوە و تەزەغومە ئعلامی و قسە باق و بریقەی دەسەڵات و موژدەی هاتنی مووچە پێش جەژنە تەنها بۆ ئەوە بوون نەڵێ كاكە گیان فاتیحە بۆ مووچەی ئەم مانگەش بخوێنن ! هەتا ئێستا تەنها مانگی پێنج بوو ئێستا هێدی هێدی وا رامان دێنن تا فاتیحە لامان ئاسان بێ بۆ هەشت مانگی داهاتوتر! ئێمە بە عەرز و خاك و بەرهەمی دێمی تێگەیشتون كە پێویستمان بە پارە و خواردن نیە !
جا هەر بۆ ئەوەی لامان ئاسان و ئاسای بكەن فاتیحە لەسەر حەق و ماف و هەرچی خۆشیە بخوێنین هاتوون باسی كەرامەت دەكەن !
چۆن مەعاش هاوئاست دەكەن بە كەرامەت! دەڵێن مەعاش هەموو شتێك نیە! یان دەڵێن شۆرش و شەهیدمان بۆ مەعاش نەداوە ! دەی لەم دنیایە شۆرش بۆ چی دەكرێ ! بۆ خۆشگوزەرانی و نان و ئازادی و دادپەروەری و تا دواتر ئاخر تۆ ئەگەر نانت نەبێ ئەمن و ئەمانشت نابێ ! ئاخر ئێوە بەرپرسە چوارشانە مەعاش خۆرەكانتان لە بەغدا لە پێش مەعاشخۆرانی كوردستان مەعاش وەردەگرن بە تەوتینش ! چۆن ئێستا دێن باسی كەرامەت و خۆ فرۆشتنی كەسانێك دەكەن كە دەڵێن لەگەڵ بەغدا پێك وەرن! یان دەڵێن حەقی خۆمان دەوێ !
شاسوار ئەبدلواحد هاتووە دەڵێ وەرن با ئێمە فاتیحە لەسەر هەرچی ناخۆشیە بخوێنین وەرن با چارەسەری كێشەكان بكەین و پێك بێین وەرن با هەموومان یەك دەست و یەك هێز بین و بۆ ئەوەی خۆشی بۆكوردستان بێنینەوە ئاخر ئەمە كوێی خراپە ؟! بەڵام كەسانێك هەن دەڵێن ئێوە خاك فرۆش و بەكرێ گیراون !ئێووە دەتانەوێ فاتیحا بۆ كوردستان بخوێنن !