خوێندراوەتەوە: (1.5K)

مەلا بەختیار، نوسەرو كه‌سایه‌تی سیاسی لەدوای بەشداریكردنی لەدەنگدان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەدوای هەڵبژاردن هه‌رلایه‌نێك بتوانێت ده‌نگی زۆرتر بهێنێت ده‌توانێت ببێته هێزی كاریگه‌ر له‌به‌غدا، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه لایه‌نه‌كانی تر فه‌رامۆش بكرێن.

مەلا بەختیار، نوسەرو كه‌سایه‌تی سیاسی، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئامادەی بوو ڕایگەیاند، هه‌رلایه‌نێك بتوانێت ده‌نگی زۆرتر بهێنێت ده‌توانێت ببێته هێزی كاریگه‌ر له‌به‌غدا، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه لایه‌نه‌كانی تر فه‌رامۆش بكرێن. كورد یه‌كگرتوو بێت له‌به‌غدا، كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر بێگومان كاریگه‌ریمان زۆرتر ده‌بێت.

لەبارەی نەبونی پەیامی تایبەتی بۆ هەڵبژاردن و بەشداریكردنی هاوڵاتیان بەتایبەت لەناوچە جێناكۆكەكان وتی،” بافڵ تاڵەبانی چوه خانه‌قین و وتی، خانه‌قین شاری عه‌لی شامارو د.خه‌سره‌و و جه‌بار فه‌رمانه، هیوادارم ئه‌مساڵ ئه‌وان بتوانن له‌من كاریگه‌رتر بن له‌ناو خانه‌قین”.

لەبارەی ناوچە جێناكۆكەكانەوە، وتی، ئەوەی ئەمڕۆ لەناوچەجێناكۆكەكان و بەدیاریكراوی دوزخورماتوو ڕویدا گوناهە چاوەڕێبكەین باشتر ڕوبدات، چونكە ئەوە عەقڵیەتی پەروەردەكردنی ئەوانەیە كە لەو ناوچانەدا كار دەكەن”.

دەشلێت، هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵك، خەڵك نیگەرانییەكی زۆری هەیەو هەموشی كۆڵێك هۆكاری هەیە.

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشكرد، له‌باری ده‌رونییه‌وه خه‌ڵك نیگه‌رانه، به‌ڵام حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش باش نهیانخوێندوهتهوهو ئه‌م توندوتیژییه‌ی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن و ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی له‌تام ده‌ریان كرد، ئه‌وه بگۆڕن به‌برایه‌تی.

لەبارەی پرسیاری پەیامنێری كە پرسی وتەبێژی پارتی وتویەتی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنێك پێكناهێنێت كە لەڕابردودا پابەندی دەستور نەبون، ئەو لایەنانە كامانەن كە پابەندی دەستور نەبون، مەلا بەختیار وتی،” دەبێت هەمومان پشوودرێژبین و دوای هەڵبژاردان ئارامیەك ڕوو لەناوچەكە دەكات و لایەنەكان دەتوانن بەقوڵی بیربكەنەوە و ئەنجامەكان بخوێننەوەو بڕیارێكی بەرپرسانە بدەن”.

سەبارەت بەبایەتی لاهور شێخ جەنگی، لە ڕۆژی 22ی مانگ لەسەرەتا تا كۆتایی قبوڵم نیە و من لەو كاتەدا لەبەغدا بوم.

هاوكات، سەبارەت بە زیندانیكردنی شاسوار عەبدولواحیدیش وتی، ئەگەر بابەتەكە هەقی خەڵكە دەتوانن هەقەكەی لێوەربگرنەوە و ئەگەر بابەتەكەش سیاسیە ئەوە جیاوازەو پێویستە وەك خۆی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 2,444 📊 Click Here