نەبەز مەجید
تیرۆری بەردەوامی چالاکەوان و ڕۆژنامەنوس لەلایەن یەکێتی و پارتیەوە.
شایەنی باسە لە ساڵانی ڕابردووەوە تا ئێستاش ھەرێمی کوردستان بووەتە ناوچەیەکی نائارام وپڕ تووندو تیژی بەرامبەر بە چالاکەوان و ڕۆژنامەنوس، ئەمەش لە ھەمبەر دەرخستنی ڕاستیەکان وئاشکرا کردنی دزی و تاڵانی ھەردوو حیزبە دەسەڵات دارەکەی ئەو ھەرێمە.
یەکێتی و پارتی ھەردوو حیزبی دەسەڵاتداری ھەرێمی کوردستان کە تەواوی دام و دەزگا ئەمنی و پۆلیسیەکانیان خستۆتە خزمەتی بەژەوەندی خۆیانەوەو بەردەوامن لە سەرکوت کردن وگرتن و کوشتنی چالاکەوانان و ڕۆژنامەنووسان سڵ ناکەنەوە لە ھیج کەسێک.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لە لێکۆڵینەوەیەکی بچوکدا گەشتم بەو ئەنجامەی ئەم کارانەی دەسەڵات بە پلان ئەنجام دەدرێت چونکە، بۆ نمونە سۆرانی مامە حەمە لە تەمەنی ٢٢ ساڵی تیرۆر کرا ھەروەھا وداد حوسێن لە تەمەنی ٢٨ ساڵی و کاوە گەرمیانی لە تەمەنی ٣٤ ساڵی..ھتد ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە تەواوی ئەو کاری تیرۆرکردنانە بە کەسانی جەلاد و شارەزا لە کوشتن سپێردراوە چونکە دەست ناپارێزن لە کەس بە تایبەت گەنجان، ھۆکاری ئەمەش ترساندن و چاو سورکردنەوەیە لە گەنجان و پیشاندانی مەرگی پێشوەختەی خۆیانە بێتو ئەگەر دەست ببەن بۆ دۆسیەیەکی ھەستیار دەرئەنجامەکەی مەرگی خۆێانە.
ئەگەر چی دۆسێی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسان و چالەکەوانان لە ڕابردوو بەردەوامی ھەبوو گومانم نیە ئێستاش پارتی و یەکێتی لەسەر ھەمان ئاوازو ریتمی تیرۆرکردنن و پەرژەوەندی خۆیان ناخەنە مەترسیەوە، بەڵام ئێستا ئەم دۆسێیە بە جۆرێکی تر لەلایەن دەسەڵاتەوە کاری لەسەر ئەکرێت ئەویش دروست کردنی سیناریۆو تۆمەت خستەنە پاڵ کەسی چالاک و رۆژنامەنووسە یان ڕاوە دونان و دەرکردنیەتی لەکوردستان یان ھەڵاتنی ناچارییە لە دەست جەلاد و زاڵمەکان یەکێتی و پارتی.
باشترین نمونەش بۆ ئەم شێوازە نوێیەیان کەیسی شێروان شێروانی و ئومێد بەرۆشکی و ھاوڕێکانیانە و ھەروەھا ھەڵاتنی ڕۆژنامەنوسی ئازاو بوێر زانکۆ بورھانە کە بە ئاشکرا ھەڕەشەی کوشتن و تیرۆرکردنی لێ دەکەن، جگەلە لەو لێشاوە زۆرەی چالاکانی مەدەنی کە لەم دواییانەدا ھەڵاتوون لە کوردستان لە ترسی ژیانی خۆیان، ڕوویان کردۆتە وڵاتانی ئەوروپی و لێرەوە بەردەوامن لە دەرخستن و ئاشکرادنی دزی گەندەڵیەکانی یەکێتی و پارتی، ھەروەھا دژایەتیکردنی بە حیزبی و بنەماڵەیی کردنی دەسەڵات لە ھەرێمی کوردستان.
